::هووشه‌نگ كامكار پۆئێم سه‌مفۆنیا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌:: http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 (PNA) ـ هوشه‌نگ كامكار موزیكزانی ناوداری كورد و سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی موزیكی كامكاران، پۆئێم سه‌مفۆنیایه‌كی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

پۆئێم  سه‌مفۆنیای  هه‌ڵه‌بجه‌  به‌ ئاوازدانه‌ری هووشه‌نگ كامكار و به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار و گۆرانیبێژی ناوداری لوڕستانی ئیره‌ج ره‌حمانپوور و به‌ شیعری به‌ سۆزی محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی له‌ ئه‌لبوومێكدا به‌ ناونیشانی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه‌" به‌ یارمه‌تی و پشتیوانی بانكی گه‌شتیاری ئێران، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوای باربه‌د له‌ تاران و شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌.

موزیكزانی  كورد  هوشه‌نگ  كامكار  ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه‌" له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامێنر سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ گوتی "وه‌كوو موزیكزانێكی كورد و ئێرانی له‌ كاره‌ساته‌كانی وه‌كوو شه‌ڕی رژێمی به‌عس له‌ شاری خوڕه‌مشه‌هر و بۆردوومانی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ده‌توانین ناویان بنێین كاره‌ساتی جیهان، خۆم به‌ به‌رپرسیار زانی كه‌ هه‌ر چییه‌ك له‌ توانای موزیكیمدا هه‌بێت بۆ زیندوو راگرتنی بیره‌وه‌ری ئه‌وان له‌ دڵدا نه‌ ته‌نیا له‌ ئێران به‌ڵكوو له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ شێوه‌ی پۆئێم سه‌مفۆنیا به‌رهه‌مێك ئاماده‌ بكه‌م".

سه‌باره‌ت  به‌  ئامانجی  سازكردنی  پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌ گوتیشی "كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕاستی دڵته‌زێنترین تراژیدیای مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌ و به‌ رووداوێكی گه‌وره‌ و تاوانێكی جیهانی دێته‌ ئه‌ژمار، كه‌ دڵی هه‌ر مرۆڤێكی شه‌ڕافه‌تمه‌ند دێنێته‌ ئێش. به‌ داخه‌وه‌ له‌ تۆماركردن و راگرتنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا هه‌نگاوێكی جیدی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه‌".

ئه‌وه‌شی  خسته‌  روو  "منداڵان  و  ئافره‌تان و پیاوانی بێتاوان به‌ بێ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆپاراستن له‌ ژێر بۆردوومانی كیمیایی سه‌دام له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا گیانیان سپارد، دایكیان و باوكانێك كه‌ به‌ كۆرپه‌ شیرخۆره‌كه‌یانی خۆیان له‌ ئامێزگرتبوو كه‌وتبوونه‌ سه‌ر زه‌وی و گیانیان سپارد. نووسینی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی گۆشه‌یه‌ك له‌و كاره‌ساته‌یه‌ كه‌ له‌ كۆتایی وه‌رزی زستانی ساڵی پار كۆتایی پێهات".

موزیكزانی  كورد  سه‌باره‌ت  به‌  وشه‌ی "پۆئێم سه‌مفۆنیا" رایگه‌یاند "پۆئێم سه‌مفۆنیا به‌رهه‌مێكی كورته‌ و ناونیشانداره‌ كه‌ بۆ ئۆركسترای سه‌مفۆنیك له‌ مۆمانێكدا به‌ پێی چیرۆك یا ناونیشانێكی تایبه‌ت له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر و پێكه‌وه‌ گرێدراو نووسراوه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌مفۆنیایه‌ كه‌ چه‌ندین مۆمانی جیاواز و جۆراوجۆری له‌ خۆگرتووه‌. به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كان حاڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كامه‌یان تێمێكی تایبه‌ت به‌ پێی عینوان یا چیرۆكێكی دیاریكراو تایبه‌ته‌ و به‌ شێوازی جۆراوجۆر دووپات ده‌بێته‌وه‌، گۆڕانكاری و ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردادێت و په‌ره‌ده‌ستێنێ".

كامكار  سه‌باره‌ت  به‌  به‌شه‌كانی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌ روونیكرده‌وه‌ "ئه‌م پۆئێم سه‌مفۆنیایه‌ له‌ چه‌ندین به‌شدا سازكراوه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ تێكهه‌ڵكێشراون، له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا داڕشتنی پلان و پیلانی شه‌ڕه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌شی دووه‌م بۆردوومانی كیمیاییه‌، به‌شی سێیه‌م كه‌ له‌ ناوه‌ندی پۆئێم سه‌مفۆنیاكه‌دایه‌ شینگێڕی و خه‌ماوییه‌ كه‌ له‌ دوایین به‌شیدا ئازادی و هێوا به‌ گوێی بیسه‌ر ده‌گات".

ئاماژه‌  بۆ  ئه‌وه‌ش  كرد  "تێمه‌كانی فۆلكلۆریكی موزیكی كوردی به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌ گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهاتووه‌ ته‌واوی به‌شه‌كانی پۆئێم سه‌مفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌ خۆگرتووه‌، به‌ تایبه‌ت مێلۆدی زۆر كۆنی هه‌ورامی كه‌ ناوه‌رۆك و ناخی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه‌ و به‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م سه‌مفۆنیایه‌ یه‌كگرتوویی مێلۆدیك و بنه‌مای ره‌سه‌نی پێداوه‌".

هوشه‌نگ  كامكار  ئاوازدانه‌ری  ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی خوڕه‌مشه‌هر و هه‌ڵه‌بجه‌" له‌ كۆتاییدا گوتی "ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ لایه‌نی ئۆركستراسیۆن و هه‌ڵبژاردنی ئامێره‌كان و هارمۆنی و شێوازی نووسینی كۆنتێرپووان و گه‌شه‌پێدانی مۆتیڤیك و هه‌روه‌ها فۆرمی گشتی به‌رهه‌مه‌كه‌، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووم جیاوازی هه‌یه‌ و له‌ لایه‌نی موزیكه‌وه‌ هه‌نگاوگه‌لێكی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هاویشتووه‌".

هونه‌رمه‌ندان  و  ستافی  ته‌كنیكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومی "پۆئێم سه‌مفۆنیاكانی

خوڕه‌مشه‌هر  و  هه‌ڵه‌بجه‌"  بریتین له‌: ئاوازدانه‌ر: هووشه‌نگ كامكار، گۆرانیبێژان: بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار و ئیره‌ج ره‌حمانپوور، شاعیر: محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی.

ژه‌نیاره‌كان:  بیژه‌ن  كامكار  ـ  ژه‌نیاری ده‌ف و ئامێره‌ كوتراوه‌كان، ئه‌رسه‌لان كامكار ـ ژه‌نیاری عوود و شاهۆ عه‌نده‌لیبی ـ ژه‌نیاری نه‌ی، به‌شداری هه‌ندێك له‌ ژه‌نیارانی ئۆركسترای سه‌مفۆنیكی تاران و ئۆركسترای موزیكی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، گرووپی كۆڕال: بیژه‌ن كامكار، ئه‌رسه‌لان كامكار، ئه‌رده‌شیر كامكار، قه‌شه‌نگ كامكار، هانا كامكار، سه‌با كامكار و مریه‌م ئیبراهیم پوور، وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر: هانا كامكار، ستۆدیۆی تۆماركردنی موزیك: ستۆدیۆ بێل، ده‌نگهه‌ڵگر: ئۆمید نیكبین، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م: كۆمپانیای ئاوای باربه‌د، به‌رهه‌مهێنه‌ر: بانكی گردشگری واته‌ گه‌شتیاری ئێران.

پیامنێر

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**